کات و ناوی نوێژەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-23:17:00 - کۆدی بابەت: 3607
کات و ناوی نوێژەکان
پایەکانی ئیسلام و باوەڕ

نوێژی یەکەم لەو پێنجانە: نوێژی نیوەڕۆیە، ئەمە یەکەم نوێژ بوو کە حەزرەتی (جوبرائیل) فێری پێغەمبەری ﷺ کرد، لە شەوڕۆییەکە

ناوه‌ڕۆك

نوێژ

خوای گەورە فەرموویەتی: (فَسُبْحَانَ اللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ * وَلَهُ الْحَمْدُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَعَشِيًّا وَحِينَ تُظْهِرُونَ) خوای گەورە بە پاک بناسن و نوێژی بۆ بکەن: لە کاتی شەو داهاتن نوێژی مەغریب و عیشا بکەن، لە کاتی بەیانی نوێژ بکەن، لە کاتی ئێواران نوێژی عەسر بکەن، لە کاتی نیوەڕۆ نوێژ بکەن.

نیوەڕۆ

نوێژی یەکەم لەو پێنجانە: نوێژی نیوەڕۆیە، ئەمە یەکەم نوێژ بوو کە حەزرەتی (جوبرائیل) فێری پێغەمبەری ﷺ کرد، لە شەوڕۆییەکە، واتە: نوێژی بەیانیی ئەو ڕۆژە نەکرا زووترین کاتی نوێژی نیوەڕۆ لادانی ڕۆژە لە ناوەندی ئاسمان بەرەوە ڕۆژئاوا، کۆتایی کاتی نوێژی نیوەڕۆ هەر کاتێ سێبەری هەموو شتێک بە ئەندازەی خۆی ڕۆیی لە پاش ئەو سێبەرە کورتەی کاتی ڕۆژ لە ناوەندی ئاسمانە.

عەسر

دووەم: نوێژی عەسرە، زووترین کاتی نوێژی عەسر ئەمەیە سێبەری هەموو شتێک تۆزێک لە لە خۆی زیاتر بێ، کۆتایی کاتی عەسر بە کاتی هەڵبژاردە: کە خێری بگاتێ تا سێبەری هەموو شتێک دوو هەندی خۆی ئەڕوا، وە کۆتایی عەسر بە کاتی درووستبوون بەڵام وەک کاتی پێشتر خێری نەگاتێ تا ڕۆژ ئاوا ئەبێ، هەر ئەمێنێ.

مەغریب (شێوان)

سێیەم: نوێژی مەغریبە -نوێژی شێوان- کاتی مەغریب یەک کاتە ئەو کاتەش بە ئاوابوونی ڕۆژ دەست پێ ئەکات، بەردەوام ئەبێ تا بانگ ئەدا و دەستنوێژ ئەشواو عەورەتی خۆی دائەپۆشێ و ئیقامەتی نوێژ ئەکا و پێنج ڕەکەعەت نوێژ ئەکا: سێی مەغریب و دووی سوننەت
جا ئەوە فەرموودەی نوێی ئیمامی (شافعی)یە، بەڵام فەرموودەکەی کۆنی ئاشکراترە -چونکە حەدیسەکەی داهاتوو پاڵپشتییەتی- کە ئەفەرمووێ: تا نوێژی عیشا ئەبێ، کاتی مەغریب هەر ئەمێنێ.

عیشا (خەوتنان)

چوارەم: نوێژی عیشایە -خەوتنان- زووترین کاتی ئەو نوێژە ئەو کاتەیە کە ڕوونکای سوور لەلای ڕۆژئاوا، ئاوا ئەبێ، کۆتایی عیشا بە کاتی هەڵبژاردە: کە خێری بگاتێ تا سێیەکی شەو ئەڕوا، وە بەکاتی درووستبوونی نوێژ بەڵام وەک کاتی پێشتر خێری نەگاتێ تا ڕووناکی دووەمی بەیان دەرئەکەوێ هەر ئەمێنێ.

بەیانی

پێنجەم: نوێژی سبەینێیە، زووترین کاتی نوێژی سبەینێ دەرکەوتنی ڕووناکی دووەمی بەیانە -کە پێی ئەگوترێ: (ألفرج الصادق)- واتە: ڕووناکییەکە بە پانی بڵاو ئەبێتەوە ە بناری ئاسمانی لای ڕۆژهەڵات، ینجا بەرە بەرە زیاد ئەبێ، تا ڕۆژ دەر ئەکەوێ، کۆتایی کاتی نوێژی سبەینێ بە کاتی هەڵبژاردە: کە خێری بگاتێ تا دونیا تەواو ڕووناک ئەبێ وە بە کاتی درووستبوونی نوێژ بەڵام وەک کاتی پێشتر خێری نەگاتێ تا ڕۆژ لە بەرزاییەکان دەر ئەکەوێ -کە پێی ئەڵێن: (گزنگ)- هەر ئەمێنێ.

بەڵگەی كاتەكان

بەڵگەی پێنج کاتەکان ئەم حەدیسەیە:
(عن عبدالله بن عمرو: قال النبی ﷺ: وقْتُ صلاةِ الظهرِ إذا زالتِ الشمسُ ، وكان ظِلُّ الرجلِ كطولِهِ ما لم يحضُرِ العصرُ ، ووقْتُ صلاةِ العصرِ ما لم تصفَرَّ الشمسُ ، ووقْتُ صلاةِ المغربِ ما لم يغبِ الشفَقُ ، ووقْتُ صلاةِ العشاءِ إلى نصفِ الليلِ الأوسطِ ، ووقْتُ صلاةِ الصبحِ من طلوعِ الفجرِ ما لم تطلُعِ الشمسُ ، فإذا طلَعَتِ الشمسُ) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: کاتی نیوەڕۆ کە ڕۆژ لایدا تا سێبەری پیاو هەندی خۆی ئەبێ، ئینجا عەسر ئەبێ تا ڕۆژ زەردەی ئەکەوێتێ، ئینجا مەغریب دێ و ئەمێنێ تا ڕۆنایی سوور ئاوا ئەبێ، ئینجا عیشا ئەبێ تا نیوە شەوی یەکەم، وە بە دەرکەوتنی بەیان نوێژی سبەینێیە تا ڕۆژ دەرئەکەوێ.

جا بزانە: پێغەمبەر ﷺ ئەفەرمووێ: (أحَبَّ الأعمالِ الصَّلاةُ في أوَّلِ وَقتِها) رواه الشیخان، خۆشەویستترین کردەوەی باش: نوێژکردنە لە زووترین کاتی خۆیدا.
هەروەها ئەفەرمووێ: (من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة) رواه الشیخان، هەر کەسێک یەک ڕەکعەتی نوێژەکەی لە کاتی خۆیدا بکا، هەموو نوێژەکەی دروستە.


سەرچاوەکان



3642 بینین